Accessibility links

سوپای ئەمەریکا موشەکی باڵیستیکی کیشوەربڕ تاقی دەکاتەوە و ڕووسیاش ئاگادار دەکاتەوە


بزوێنەری موشەکی باڵیستیکی کیشوەربڕی مینتمان 3

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت سوپای ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە موشەکی باڵیستیکی کیشوەربڕ تاقی دەکاتەوە، گوتیشی پێشتر ڕووسیای لەم بابەتە ئاگادار کردۆتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گوتی تاقیکردنەوەکە کارێکی ڕۆتینییە و گوتیشی مەبەست لێی پیشاندانی ئامادەیی هێزەکانی موشەکی باڵیستیکی کیشوەربڕی ئەمەریکایە.

مانگی ڕابردوو ئەمەریکا موشەکی باڵیستیکی کیشوەربڕی مینتمان 3 ی تاقی کردەوە، تاقیکردنەوەکەش بەهۆی خۆبەدوورگرتن لە زیادکردنی گرژییەکان لەگەڵ چین دواخرا، ئەوەش لە نێوەندی چالاکییە سەربازییە گەورەکانی چیندا لە نزیک تایوان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG