Accessibility links

ئەمەریکا لە یەکی مانگی نۆوە گەشتکردنی هاوڵاتیانی بۆ کۆریای باکوور قەدەغە دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند لە یەکی مانگی نۆوە گەشتکردنی هاوڵاتیانی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور قەدەغە دەکات و ئەو ئەمەریکیانەی کە لە کۆریای باکوورن دەبێت هەتاکوو ئەو بەروارە بگەڕێنەوە بۆ ئەمەریکا.

وەزارەتەکە وتیشی دەکرێت ڕۆژنامەنووسان و چالاکەوانانی مرۆیی داوا بکەن قەدەغەکردنەکە نەیانگرێتەوە.

مانگی پێشوو حکومەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند ناهێڵێت هاوڵاتیانی گەشت بکەن بۆ کۆریای باکوور بەهۆی ئەوەی کە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی دووردرێژ لەوێ دەستبەسەر بکرێن.

قەدەغەکردنەکە لە کاتێکدا دێت ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور لە زیادبووندایە بەهۆی ئەوەوە کە کۆریای باکوور هەوڵدەدات بەرنامە ناوەکی و موشەکییەکەی گەشەپێبدات و بتوانێت لە ئەمەریکا بدات.

کۆریای باکوور یەکەم وڵات دەبێت ئەمەریکا گەشتکردنی هاوڵاتیانی بۆ ئەو وڵاتە قەدەغە بکات.

کۆریای باکوور ئێستا دوو خوێندکاری ئەکادیمی کۆریی کە ڕەگەزنامەی ئەمەریکیان هەیە دەستگیرکردووە و هەروەها قەشەیەکی کەنەدی و دوو هاوڵاتی کۆریای باشووریشی دەسگیرکردووە. ژاپۆنیش دەڵێت کۆریای باکوور بە دەیان هاوڵاتی وڵاتەکەی دەستگیرکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG