وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر دەڵێت ئەمەریکا هیچ ئاماژەیەکی نەبینیوە لەسەر ئەوەی ڕووسیا ئامادەکاری بکات بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، ئەوەش سەرەڕای لێدوانەکانی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لەسەر بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکە.
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە ماوەی ڕابردوودا فەرمانی بە کۆکردنەوەی سەرباز کرد و هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کردووە.
جین پیێر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە لێرە چەکی ئەتۆمی یاخود لێدوانی زەق سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی زۆر بە جددی وەردەگرین، بەڵام دەمەوێت بڵێم هیچ هۆکارێکمان نەبینیوە تاوەکو گۆڕانکاری لە پێگەی ستراتیژی ئەتۆمیماندا بکەین، هیچ ئاماژەیەکیشمان نەبینیوە لەسەر ئەوەی ڕووسیا ئامادەکاری بکات بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز