Accessibility links

کۆشکی سپی: ئەمەریکا پێشوازی لەو ڕووسییانە دەکات کە داوای پەنابەری دەکەن


وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر

وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر دەڵێت ئەمەریکا پێشوازی لەو ڕووسییانە دەکات کە بەهۆی جەنگە " نەخوازراوەکەی " سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتنەوە داوای پەنابەری دەکەن.

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی گوتی " ئێمە پێمان وایە بەبێ گوێدان بە ڕەگەزنامەیان، ڕەنگە بتوانن داوای مافی پەنابەری بکەن لە ئەمەریکا و داواکارییەکانیان لەسەر بنەمای دۆسییە بە دۆسییە تاوتوێ دەکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG