Accessibility links

هەناردەی چەکی ئەمەریکا لە %13 زیادیکردووە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی فرۆشی چەکی ئەمەریکا بە حکومەتە بیانییەکان لە ماوەی 12 مانگدا لە سەدا 13 زیادیکردووە و بڕەکەی بۆتە 192.3 ملیار دۆلار، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی کۆتوبەندەکان لەسەر فرۆشتنەکان و هەوڵە دیبلۆماسیە ئاست بەرزەکان بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی زیاتر.

سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی بازرگانی چەکی کردووە لە جیهاندا بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکی دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەیەوێت ئەمەریکا بکاتە گەورەترین سەرچاوەی چەک، ئەمەش سەرەڕای ترسەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ و ئەو هەڵمەتانەوە کە لە ئارادان و داوا دەکەن سنوورێک بۆ چەک دابنرێت.

لەو کۆمپانیا ئەمەریکییە گەورانەی کە کەشتی و تانک و فڕۆکە و موشەک دەفرۆشن بە هێزە بیانییەکان، بوێنگ و لۆکهێد مارتن و ڕێثیۆن و جەنەڕاڵ داینامێکس و نۆرثرۆب گرومانن.

یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی فرۆشیەکانی چەکی ئەمەریکی ئەوە بوو کە بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ پلانێکی نوێیان دانا بە ناوی " ئەمەریکی بکڕن" و هەروەها لە هەمان کاتدا کۆتوبەندەکانیان لەسەر فرۆشتنەکان کەمکردەوە و داوایان لە کاربەدەستانی ئەمەریکی کرد ڕۆڵێکی گەورەتر ببینن لە زیادکردنی کارەکاندا لە دەرەوەی وڵات لە کەرتی چەکی ئەمەریکیدا.

دوو ڕێگەی سەرەکی هەیە حکومەتە بیانییەکان لەڕێیانەوە چەک لە ئەمەریکا دەکڕن: یان ئەوەتا بازرگانییەکی ڕاستەوخۆیە لەڕێی گفتوگۆکردن لەنێوان حکومەتەکە و کۆمپانیاکەدا، ڕێگەی دووەم فرۆشتنی چەک بە سوپاکانی جیهان، لەم کاتەدا حکومەتە بیانییەکە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا گفتوگۆ دەکات. لە هەردوو حاڵەتەکەدا پێویستە حکومەتی ئەمەریکا ئەو گرێبەستی چەکە پەسەند بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG