Accessibility links

هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ پاراستنی پڕۆسەی ئاشتی ئەفغانستان لە قەیرانی نێوان هیندستان و پاکستان


ئەمەریکا هەوڵدەدات چارەسەرێک بدۆزێتەوە کە گرژییەکانی ئێستای نێوان هیندستان پاکستان کاریگەرییان نەبێت بۆ سەر ئەفغانستان کە ئێستا هەوڵدەدات ئاشتی بخاتەوە لە وڵاتەکەدا و کۆتایی بە جەنگی 17 ساڵەی وڵاتەکە بهێنێت.

بەرپرسانی ئەمەریکا بە ڕۆیتەرزیان وت ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستاندا قسەی کردووە و جەختیان لەوە کردۆتەوە دەبێت سنوورێک دابندرێت بۆ مەترسی ململانێکان و لە گفتوگۆ تایبەتییەکانیشدا ئیسلام ئاباد هۆشیاریداوە سەبارەت بە ئەفغانستان.

بەرپرسانی ئەمەریکا کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت وتیان بەرپرسانی پاکستان ئاماژەیان بەوەداوە توانایان بۆ پشتیوانیکردن لە دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستان لەوانەیە بکەوێتە مەترسییەوە لەکاتێکدا ئەگەر ململانێکان لەگەڵ هیندستاندا بگاتە لوتکە.

بەرپرسێکی ئەمەریکا باسی لە هۆشیاریدانەکانی پاکستان کردوو و وتی " چیتر ڕۆڵی نێوەندگیر نابینن و چیتر ئەو فشارانە ناکەن کە ئێستان دەیخەنە سەر تاڵیبان."

پاکستان ڕەتی کردەوە دەستی هەبووبێت لە کردەوە خۆکوژییەکەی کشمیردا. بەڵام کۆمەڵەی سوپای محەمەد کە لە پاکستان جێگیرن بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕاگەیاند. هیندستانیش پاکستان تۆمەتبار دەکات بەوەی پشتیوانی لە کۆمەڵەکە دەکات.

هەروەها ئەمەریکا پاکستانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە پەیوەندییان هەیە لەگەڵ چەکدارانی تاڵیباندا کە دژی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان دەجەنگێن لە ئەفغانستاندا.

لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی ئەمەریکی وتیان لەمدواییانەدا تێبینی گۆڕانکارییەکی ئەرێنیان کردووە لە هەڵسوکەوتەکانی پاکستاندا.

هەڵوێستی پاکستان لەسەر جەنگی ئەفغانستان جیاوازە لە هەڵوێتسی ئەمەریکا و لە پشتەوە ڕۆڵ دەبینێت بۆ پشتیوانیکردن لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ تاڵیباندا، یەکێک لەو پشتیوانییانە ئاسانکردنی گەشتەکانە بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG