Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا چوارشەممە دەگاتە تورکیا


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس

ئۆفیسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە سەردانی شاندێکی باڵای ئەمەریکا بۆ تورکیا بە مەبەستی ڕاگرتنی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش دەقەکەیەتی:

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس لە جیاتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەردانی تورکیا دەکات.

لە 16 ی مانگی دە، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ڕۆبەرت ئۆبرایەن و باڵیۆز جەیمس جێفری سەردانی تورکیا دەکەن. جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس جەخت لە پابەندبوونی ئەمەریکا دەکاتەوە بە وەستاندنی شەڕ و ڕێگەخۆشکردن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک.

لە 17 ی مانگی 10 دا جێگری سەرۆک لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگاندا کۆدەبێتەوە، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا مایک پێنس جەخت لە پابەندبوونی سەرۆک ترامپ دەکاتەوە بە سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر تورکیادا هەتا ئەو کاتەی ڕێکەوتنێک واژۆ دەکرێت. توندوتیژییەکانی هەنووکە لە ناوچەکەدا هەن کاریگەری زۆری هەیە لەسەر هەڵمەتی دژی داعش وە هاوڵاتیانی سیڤیل و کەمینە ئاینیـیەکان دەخاتە مەترسیەوە، وە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی تەواوی ناوچەکە.

بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا سوورە لەسەر پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و سەلامەتی هاوڵاتیانی سیڤیل، و هێشتنەوەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لە نێو زینداندا.

ئەمە یەکەمین سەردانی مایک پـێنسە وەکو جێگری سەرۆک بۆ تورکیا. لە داهاتوودا وردەکاری زیاتر لە بارەی ئەم سەردانە ڕادەگەیەندرێت.

XS
SM
MD
LG