Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات دەستبەجێ بیر لە جێهێشتنی ڕووسیا بکەنەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هاوڵاتیانی ئەمەریکا لە ڕووسیا دەبێت دەستبەجێ لەڕێی گەشتە ئاسمانییە ئاساییەکانەوە بیر لە جێهێشتنی ئەو وڵاتە بکەنەوە، ئاماژەشی بەوەدا داخستنی ئاسمانەکانی وڵاتانی جیهان بەڕووی فڕۆکە ڕووسیەکاندا تا دێت زیاتر دەبێت.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ وتی " هاوڵاتیانی ئەمەریکا دەبێت دەستبەجێ بیر لە جێهێشتنی ڕووسیا بکەنەوە لەڕێی ئەو گەشتانەوە کە هێشتا لەبەردەستدان."

هەروەها داوای لە هاوڵاتیە ئەمەریکییەکان کرد " پلانێکی بەپەلەیان هەبێت کە تیایدا پشت بە یارمەتی حکومەتی ئەمەریکا نەبەستن."

هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە بە گەورەترین هێرش دادەندرێت بۆ سەر وڵاتێکی ئەوروپا لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، کاردانەوەیەکی گەورەی وڵاتانی ڕۆژئاوای لێکەوتۆتەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا سەرکۆنەی هێرشەکەیان کردووە و لەگەڵ ئەمەریکادا کۆمەڵێک سزای ئابووری توندییان سەپاندووە بەسەر بانک و دامەزراوە داراییەکانی ڕووسیادا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG