Accessibility links

ئەمەریکا: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگ لەسەر سزاکانی کۆریای باکوور دەدات


SKOREA-NKOREA-MISSILE

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا دەڵێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان " لە چەند ڕۆژی داهاتوودا " دەنگدانێک ئەنجام دەدات سەبارەت بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا، ئەوەش بەهۆی نوێکردنەوەی تاقیکردنەوە موشەکییە باڵیستیکییەکانیەوە.

سزاکانیش بریتی دەبن لە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی تۆباکۆ و هەناردەکردنی نەوت بۆ پیۆنگیانگ، سزایەکی دیکەش ئەوەیە کە گروپی هاککەرانی لازارۆس بخرێتە لیستی ڕەشەوە.

ڕۆژی چوارشەممە کۆریای باکوور سێ موشەکی تاقیکردەوە، باوەڕ وایە یەکێک لە موشەکەکان موشەکی باڵیستیکی کیشوەربڕ بووبێت، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن کۆتایی بە گەشتەکەی هێنا بۆ ئاسیا. نوێترین تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکووریش بوو لەم ساڵدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG