Accessibility links

ئەمەریکا پێی وایە هەنگاوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوودی نیە


دیبلۆماتکاران دەڵێن ئەمەریکا بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە کە لەم کاتەدا " دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش " یارمەتیدەر نابێت لە هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکاندا.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی داخراوییان ئەنجامدا لەسەر ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان، هەروەها ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی ئاشکرایان ئەنجامدا و ڕێنەکەوتن لەسەر دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بەو ململانێیانە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا پەسەندکردنی بەیاننامەکەی ڕەت کردەوە.

دیبلۆماتکارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە نزیک بووە لە لێدوانەکانی نوێنەری ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا تۆماس گرینفیڵد کە وتوویەتی " ئێمە و ئێوەش بێدەنگ نابین."

وتیشی " سەبارەت بەوەی ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوێکی دیکە بگرێتەبەر، پێویستە لەسەرمان هەڵسەنگاندنێک بکەین لەسەر ئەوەی ئایا ڕێوشوێنێک یاخود بەیاننامەیەک دەبێتەهۆی کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکان." وتیشی " ئێمە پێمان وانیە دەرکردنی بەیاننامە یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان."

دیبلۆماتکاران وتیان لە هەمان کۆبوونەوەدا فەڕەنسا باسی لە ئەگەری دەرکردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی کردووە لەسەر ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان، هاوکات سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا داوای دەرکردنی بڕیارێک دەکەن.

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئەمەریکا گرنگی دەدات بە هەوڵە سیاسییەکان لە هەوڵیدا بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان، ئاماژەی بەوەدا تاوەکو ئێستا 60 پەیوەندیی تەلەفونی ئاست بەرز لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و بەرپرسانی باڵای ئەمەریکاوە کراوە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان.

وتیشی " سەرۆک بایدن پشتیوانی لە ئاگربەست دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG