Accessibility links

ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: پابەندین بە شکست پێهێنانی ڕێکخراوی داعش لە سوریا


ڕۆدنی هەنتەر

ئەمەریکا بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی وت پابەندە بە شکست پێهێنانی هەمیشەیی ڕێکخراوی داعش لە سوریا و بەردەوام دەبێت لە فشارکردن لەپێناو کشانەوەی ئەو هێزانەی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات لە سوریا.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆلد ترامپ ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا سەرکەوتوو بوون لە ئەرکەکەیان لە سوریا و هیچ پیویستیەک نەماوە بۆ ئەوان لە سوریادا بمێننەوە.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا سەبارەت بە سوریا ڕێکخەری کاروباری سیاسیی نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆدنی هەنتەر بەدیاریکراوی ئاماژەی بە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ نەدا.

هەنتەر لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا وتی " ئەمەریکا هێشتا پابەندە بە شکست پێهێنانی ڕێکخراوی داعش لە سوریا و سەرتاسەری جیهاندا. هەموو هێزی خۆمان بەکاردەهێنین بۆ فشارکردن لەپێناو کشانەوەی هەموو ئەو هێزانەی کە ئێران لە سوریادا پشتیوانیان لێدەکات."

وتیشی " بەردەوام دەبین لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. ئەمەریکا لەگەڵ ئەو وڵاتانەشدا کە هاوڕا نین و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئۆپۆزسیۆنی سوریاشدا کار دەکات لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ئەم ململانێیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG