Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت هاوڵاتیانی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا دەبێت دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن


ئەمەریکا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات لە ئۆکرانیا " بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکانی کردەوەی سەربازیی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا " دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ئاگادارکردنەوەیەکدا وتی " بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکانی کردەوەی سەربازیی ڕووسیا و پەتای کۆرۆناوە گەشت مەکەن بۆ ئۆکرانیا و ئەوانەشی لە ئۆکرانیان دەبێت ئێستا لەڕێی گەشتەکان یاخود هۆکارە تایبەتیەکانەوە ئەو وڵاتە جێبهێڵن."

ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەبێت، هاوکات زیاتر لە 100,000 سەربازی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکردووە و سەرباز و کەلوپەلی سەربازیی ڕەوانەی بێلاڕووسیش کردووە و مەشقی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ئەنجام دەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG