Accessibility links

ئەمەریکا یارمەتی ئۆکرانیا دەدات لە پتەوکردنی سنوورەکانی لەگەڵ ڕوسیا و بێلاڕوسدا


خزمەتگوزاری سنووری ئۆکرانیا وتی ئەمەریکا لەڕووی داراییەوە پشتیوانی پڕۆژەکانی سەر سنوور دەکات، لەوانەش دابینکردنی کەلوپەلەکانی چاودێری بۆ پتەوکردنی سنوورەکانی ئۆکرانیا لەگەڵ ڕوسیا و بێلاڕوسدا، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکاندا لەگەڵ ڕوسیا.

ئۆکرانیا دەڵێت ڕوسیا دەیان هەزاران سەربازی لەنزیک سنوورەکانیەوە جێگیرکردووە و ئامادەکاری بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا دەکەن.

ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بکات و ئۆکرانیا و ئەمەریکای تۆمەتبار کردووە بەوەی ڕەفتاری تێکدەرانە ئەنجام دەدەن، هەروەها داواشی لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کردووە گرەنتییەکی یاسایی بداتێ لەسەر ئەوەی زیاتر بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا نەیەت.

خزمەتگوزاری سنووری ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی پڕۆژەکان 20 ملیۆن دۆلارییان تێدەچێت و کڕینی سیستمی تۆماری ڤیدیۆیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەگرێتەخۆ، هەروەها کەلوپەلی تایبەتی بۆ پاراستنی پاسەوانەکانی سەر سنوور.

ئۆکرانیا کە هەوڵی ئەوە دەدات بچێتە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ، لە ساڵی 2018 ەوە لەلایەن ئەمەریکاوە تەقەمەنی و موشەکی جاڤێڵینی پێدەدرێت، ڕوسیاش ڕەخنەی لەو کارە گرتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG