Accessibility links

ئەمەریکا یارمەتی سەربازیی ئۆکرانیا دەدات


Ukraine Independence Day
Ukraine Independence Day

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا وتی ئۆکرانیا بەهای 60 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی لەلایەن ئەمەریکاوە دەستکەوتووە و لەنێو یارمەتیەکاندا موشەکی گاڤلین و دژە تانیکیان تێدایە.

لە مانگی چواری ساڵی 2018 دا ئەمەریکا یەکەمین باری سیستمی موشەکی گاڤلینی ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد کە نرخی 47 ملیۆن دۆلار بوو، ئەوەش دوای ئەوە بوو لە ساڵی 2014 دا مۆسکۆ دورگەی کریمیای گرتەخۆی و ئەوەش بووە هۆی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی دونباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

جێی ئاماژەیە لە مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوودا لە چوارچێوەی لێپێچینەوە لە سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەسەر تۆمەتی ئەوەی کۆسپی خستبێتە بەردەم کارەکانی کۆنگرێس و فشاری خستبێتە سەر ئۆکرانیا تاوەکو لێکۆڵینەوە لە کوڕەکەی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بکەن بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، کۆنگرێسی ئەمەریکا لێکۆڵینەوەی لە یارمەتیە سەربازییەکانی ئەمەریکا کرد بۆ ئۆکرانیا.

دیموکراتەکان وتیان سەرۆک ترامپ هەوڵیداوە یارمەتیە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا لە بەرژوەندی خۆی بەکاربهێنێت، بەڵام دواتر ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا کە کۆمارییەکان تیایدا باڵا دەستن سەرۆک ترامپیان لەو تۆمەتانە بێتاوان دەرخست.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG