Accessibility links

بەڕیتانیا: ئەمەریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات دژی هەر هەڕەشەیەک


بەڕیتانیا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە بەغداد کوژرا، بەڵام وتیشی ئەمەریکا مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات دژی هە هەڕەشەیەک.

وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس لە بەیاننامەیەکدا وتی قسەی لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی مارک ئێسپەردا کردووە و ئاماژەشی بەوەدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ڕەوشەکە هێمن بکەنەوە.

وتیشی " یاسای نێودەوڵەتی ڕێگە بە ئەمەریکا دەدات بەرگری لەخۆی بکات دژی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هاوڵاتیانی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG