Accessibility links

ئەمەریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و چەند وڵاتێکی تر ئامادەی گفتوگۆکانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی نابن


باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هاڵی وتی وڵاتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا و فەڕەنسا لەنێو 40وڵاتی تردا ئامادەی گفتوگۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نابن سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی.

هاڵی بە ڕۆژنامەنوسانی وت ئەو وڵاتانەی کە بەشداری ناکەن لە قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی پابەندن بە یاساکەوە کە لەساڵی 1970دا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئامانجەکەشی ئەوەیە کە ڕێگە نەدات بە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی و تەکنەلۆجیای چەک.

هاڵی وتیشی " هیچ شتێکم بۆ خێزانەکەم لەوە زیاتر ناوێ کە لەدنیایەکدا بژین چەکی ئەتۆمی تیا نەبێت، بەڵام دەبێت ڕاستبین بین، کەس هەیە پێی وابێت کۆریای باکوور ڕازی دەبێت لەسەر قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی؟"

هاڵی بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی " دەبینن کە نزیکەی 40وڵات ئامادەبن، لەم ڕۆژ و کاتەدا ناتوانین بەدڵنیاییەوە بڵێین کە دەتوانین گەلەکەمان بپارێزین بەوەی کە ڕێگە بدەین پیاو خراپەکان چەکی ئەتۆمییان هەبێت و ئێمە نەمان بێت." ئەوانەی کە هەوڵدەدەن پارێزگاری لە ئاشتی و ئاسایش بکەن.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG