Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت 500 ملیۆن دۆلاری لە ئەمەریکاوە بەدەست گەیشتووە


وەزارەتی دارایی ئۆکرانیا دەڵێت ئۆکرانیا نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری لە ئەمەریکاوە بەدەست گەیشتووە و بەڕیتانیاش لە بانکی جیهانیەوە بڕێک پارە دەبەخشێت بە حکومەتی کیێڤ.

وەزارەتی دارایی ئۆکرانیا وتی ئەمەریکا نزیکەی 500 ملیۆنی بەخشیوە بە ئۆکرانیا، بەڕیتانیاش 30 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە ئۆکرانیا و پارەکە گەیشتۆتە دەستی حکومەتی ئۆکرانیا.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە وتی " ئەو پارانە ڕاستەوخۆ بۆ پێویستییە کۆمەڵایەتی و مرۆیی و تەندروستییەکان خەرج دەکرێن و بەکاردەهێنرێن بۆ یارمەتیدانی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ناوخۆی ئۆکرانیادا ئاوارەبوون."

ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا 40 ملیار دۆلاری دیکەی بۆ ئۆکرانیا پەسەند کرد، کۆمەڵەی حەوتیش ڕێکەوتن لەسەر زیاتر لە بڕی 18 ملیار دۆلار یارمەتی بۆ ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG