Accessibility links

ئەمەریکا و بەڕیتانیا و کەنەدا بەڵێنی ڕەوانەکردنی چەکی زیاتر دەدەن بۆ ئۆکرانیا


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ بەڵێنیاندا چەکی تۆپهاوێژی زیاتر ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن، ئەمەش بۆ ئەوەی کیێڤ بتوانێت بەڕووی هێرشە بەرفراوانەکەی ڕووسیادا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا بوەستێتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەڕێی پەیوەندییەکی ڤیدۆییەوە لەگەڵ جۆنسن و ترودۆ و ڕابەرانی دیکەی وڵاتانی ڕۆژئاوادا قسەی کرد، هاوکات داگیرکارییەکەی ڕووسیاش لە ئۆکرانیا گەیشتە قۆناغێکی نوێوە.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا پێویستە ئەمەریکا تۆپهاوێژی زیاتر ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات، سەرۆک بایدن لە وەڵامدا وتی بەڵێ.

لە لەندەنیش جۆنسن بە یاسادانەرانی وڵاتەکەی وت " ئەمە دەبێتە شەڕی تۆپهاوێژەکان، پێویستیان بە پشتیوانییە لەڕووی تۆپهاوێژەوە، ئێمەش ئەوەیان دەدەینێ، لەگەڵ کۆمەڵێک یارمەتی دیکەشدا."

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ وتی وڵاتەکەی چەکی قورس ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات و بەڵێنیدا وردەکاری زیاتر بدات.

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت ڕابەرانی ڕۆژئاوا دووبارە جەختییان لە پابەندبوونیان کردۆتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و ئابووری و مرۆیی ئۆکرانیا.

ساکی وتی " بەردەوام دەبین لە ڕەوانەکردنی تەقەمەنی زیاتر، هاوکات یارمەتی سەربازیی دیکەیان بۆ دەنێرین." وتیشی ئەمەریکا کۆمەڵێک سزای دیکە ئامادە دەکات تاوەکو بیانسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا.

ساکی وتی سەرۆک بایدن و هاوپەیمانان لە پەیوەندییە ڤیدیۆییە 90 خولەکییەکەدا تاوتوێی هەوڵە دیبلۆماتی و هەماهەنگییەکانیان کردووە بۆ سەپاندنی " سزای ئابووری توندی دیکە بەسەر ڕووسیادا."

وتیشی لەڕێی کۆمەڵەی حەوت و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانێتی ناتۆوە هەماهەنگی دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG