Accessibility links

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بیر لە سەپاندنی سزا دەکاتەوە بەهۆی کڕینی سیستمی ئێس 400 لەلایەن تورکیاوە


وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بیر لە سەپاندنی سزا دەکاتەوە بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە.

منوچن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت یاخود نا، منوچن وتی " سەیری بابەتەکە دەکەین. هیچ لێدوانێک نادەم لەسەر هیچ بڕیارێکی دیاریکراو، بەڵام سەیری بابەتەکە دەکەین."

ئەنقەرە و واشنتن ناکۆکییان هەیە سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400ی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە، ئەمەریکا دەڵێت ئەو سیستمە لەگەڵ سیستمەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەک ناگرێتەوە و هەڕەشە دەبێت بۆ سەر فڕۆکە جەنگیە ئێف 35 ەکانی ئەمەریکا.

مانگی ڕابردوو تورکیا پاتری سیستمەکەی لە ڕوسیا وەرگرت و یەکەمین پارچەی سیستمەکە لە مانگی حەوتدا بەدەست تورکیا گەیشت.

پێشتر واشنتن هۆشیاریدابووە ئەنقەرە کە ئەگەر ئەو سیستمە بکڕن ئەوا ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا دەبنەوە و لە پڕۆگرامی ئێف 35 دەردەکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG