Accessibility links

سەرۆکی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا سەربارەت بە ئیدلیب ئەنجام دەدات


سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت:سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەگەڵ داناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕاوبۆچوونی خۆیان ئاڵوگۆڕکرد سەبارەت بەو جەنگەی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە پارێزگای ئیدلیب بەرپا بوە.

سەرۆکایەتی تورکیا لە لێدوانێکدا گوتی هەردوو سەرۆک لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ئەمرۆ شەممە ڕای خۆیان لەسەر هێرشەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر ئیدلیب دەربڕی و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە چڕبونەوەی هێرشەکانی سوریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب جێگەی قبوڵ کردن نیە، کە لەم دوو هەفتەی دواییدا بوە هۆی کوژرانی 13 سەربازی تورکی.

XS
SM
MD
LG