Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت ئامادە نیـیە لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە


سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئامادە نیـیە لەگەڵ مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و شاندی یاوەری کۆببێتەوە سەبارەت بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لە لایەن پەیامنێری کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی لە ئەنکەرە ئەم پـرسیارانەی لێکرا"ئایە نیگەرانی لە سەردانی ئەم شاندەی ئەمەریکا، ئایە دەیانبینیت، چیـیان پـێ دەڵێیت؟"

ئەردۆغانیش لە وەڵامدا گوتی"بۆچی نیگەرانبم، من لەسەر پـێی خۆم وەستاوم، قسەیان لەگەڵدا ناکەم ، ئەوان قسە لەگەڵ هاوتاکانیان دەکەن، کەی ترامپ هات بۆ ئێرە ئەوا قسەی لەگەڵدا دەکەم."

جێی ئاماژەیە دوێنێ سێشەممە مایک پـێنس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە جیاتی سەرۆک ترامپ سەرۆکایەتی شاندی ئەمەریکا بۆ تورکیا دەکات.

XS
SM
MD
LG