Accessibility links

ئەمەریکا هێرشەکەی هەولێر شەرمەزار دەکات


مایک پەمپـێـیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە توندی هێرشەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی نێو ڕێستورانتێکی شاری هەولێری شەرمەزارکرد.

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندنەکە"

"بە توندترین شێوە هێرشەکەی ئەمڕۆی هەولێر شەرمەزاردەکەین کە تیایدا بە لایەنی یەک دیپـلۆماتی تورکی کوژرا. هیچ پاساوێک بۆ کاری توندوتیژی دڕندانە نیـیە.

پـرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانیـیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەکەین.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپاتی دەکاتەوە پشتیوانی لە حکومەت و خەڵکی تورکیا و عێراق دەکات."

XS
SM
MD
LG