Accessibility links

تورکیا ڕەخنە لە بڕیارێکی ئەمەریکا دەگرێت بۆ کۆتایی‌هێنا بە کۆمەکێکی ئابوری واشنتن بۆ ئەنکەرە


ڕوهسار پـێکجان، وەزیری بازرگانی تورکیا

وەزیری بازرگانی تورکیا ڕەخنەی لە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ گرت سەبارەت بە کۆتایی‌هێنان بە کۆمەکێکی ئابوری ئەمەریکا بۆ تورکیا.

ڕوهسار پـێکجان ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی، لە ماوەی یازدە مانگی ساڵی 2018 تورکیا بە بەهای 20.9 ملیار دۆلار هاوردەی لە ئەمەریکا هەبووە و بە بەهای 1.74 ملیار دۆلاریش کاڵای بۆ ئەمەریکا هەناردەکردووە. بە داخەوە ئەم بڕیارەی ئەمەریکا پـێچەوانەی ئامانجی هاوبەشی هەردوو وڵاتە بۆ گەیشتن بە ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی بە بەهای 75 ملیار دۆلار.

ئۆفیسی نوێنەرایەتی بازرگانی ئەمەریکا دوێنێ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک ترامپ، ڕۆبەرت لایتایزەر نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا ڕایگەیاند واشنتن بڕیاری داوە کۆتایی بەو کۆمەکەی بهێنێت کە بە تورکیا و هیندستانی بەخشیوە بەپـێی بەرنامەیThe Generalized System of Preferences.

بڕیارەکەش لە پاش 60 ڕۆژی دیکە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا و هەردوو حکومەتی تورکیا و هیندستانی لێ ئاگاداردەکرێنەوە.

بەرنامەی GSP لە ساڵی 1976 وە دانراوە بۆ کۆمەکی ئابوری دەیان وڵات لە ڕێگەی وەرنەگرتنی گومرک لەسەر نزیکەی 4800 بەرهەم کە بۆ ئەمەریکای هەناردەدەکەن. هەتا ئێستا 129 وڵات و ناوچە سوودیان لەم بەرنامەیە وەرگرتووە.

XS
SM
MD
LG