Accessibility links

بەهای لیرەی تورکی جارێکی دیکە ڕوو لە دابەزین دەکات


جارێکی دیکە بەهای لیرەی تورکی ڕووی لە دابەزین کردەوە پاش ئەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بۆ ئازادکردنی قەشە ئەندرۆ هیچ بە تورکیا نادات.

سەرۆک ترامپ شەوی پـێنجشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" تورکیا بۆ چەندان ساڵە ئەمەریکای بەکارهێناوە. ئێستاش ئەوان قەشە کرستیانە مەزنەکەمانیان دەسـتگیرکردووە، ئەوەی کە پـێویستە ئێستا من داوای لێبکەم نوێنەرایەتی وڵاتەکەمان بکات وەک بارمتەگیراوێکی نیشتمانپەروەری مەزن. هیچ نادەین بۆ ئازادکردنی ئەم پـیاوە بێ تاوانە، بەڵکو ئەوەی پـێشتریش بە تورکیامان داوە دەیبڕین!"

هەر ڕۆژی پـێنجشەممە ستیفن مەنۆخن وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا گوتی ئەگەربێت و لە زووترین کاتدا تورکیا قەشە ئەندرۆ برەنسن ئازاد نەکات ئەوا سزای زیاتری بەسەر دەسەپـێنین.

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی دراو لە ئاسیا و ئەوروپا لە ئەمڕۆ هەیندا، لیرەی تورکی دیسانەوە شکایەوە و 100 دۆلار بووەوە بە 610 لیرە، لە کاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 580 لیرە بوو.

لە لایەکی دیکە ڕوهسان بەکجان وەزیری بازرگانی تورکیا گوتی ئەگەر ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر وڵاتەکەی بسەپێنێت ئەوا تورکیا کاردانەوەی دەبێت.

XS
SM
MD
LG