Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا و سەرۆک وەزیری تورکیا لە لەندەن کۆدەبنەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیری تورکیا لە بەریتانیا کۆبوونەوە، ئەمەش پاش ئەوەی تورکیا ناڕەزایـیەکی توندی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیاری ئەمەریکا بۆ پـڕچەککردنی یەپەگە.

جەیمس ماتس ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەگەڵ بن عەلی یەڵدرم کۆبوویەوە لە پەراوێزی کۆنگرەیەک سەبارەت بە سۆماڵ کە لە لەندەن سازدەکرێت.

بەپـێی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کۆبوونەوەکە نزیکەی 30 خولەک درێژەی کێشاوە.

دانا وایت گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری گوتی لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگری دووپاتیکردووەتەوە ئەمەریکا پابەندە بە ئاسایشی ئەم هاوپەیمانەی لە ناتۆدا.

هەروەها گوتی هەردوو کاربەدەسـت جەختیان لەسەر پشتیوانیکردنی ئاشتی و ئارامی لە عێراق و سوریا کردووە، بەڵام نەیوت ئایا سەبارەت بە بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامب بۆ پـڕچەککردنی یەپەگە وتووێژیان کردووە یان نا.

تورکیا یەپەگە بە ڕێکخراوێـکی سەر بە پەکەکە ناودێردەکات، بەڵام ئەمەریکا ئەم تێڕوانینەی تورکیا ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت هێزێـکی سەرەکی بڕواپـێکراوە لە سوریا لە شەڕی دژی داعش.

XS
SM
MD
LG