Accessibility links

پـێنج سیناتۆری ئەمەریکا: ئەگەر تورکیا ڕێکەوتنی ئاگربەستەکەی پـێشێل کردبێت دەبێت سزابدرێت


پـێنج سیناتۆری ئەمەریکا نامەیەکیان ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووە و تیایدا داوایانکردووە ئاگاداریان بکاتەوە لەوەی ئایە تورکیا و هێزەکانی تورکیا پاڵپشتیان دەکات بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر کوردەکانی سوریا یان نا.

نامەکە دوێنێ چوارشەممە ڕەوانەی مایک پەمپـێیۆ کراوە لە لایەن هەریەک لە سیناتۆر لیندزی گراهام (کۆماری)، سیناتۆر کرێس ڤان هاڵن(دیموکرات)، سیناتۆر مارشا بلاکبێرن (کۆماری)، سیناتۆر جین شەهین (دیموکرات)، سیناتۆر ڕیچارد بلومنتاڵ (دیموکرات).

سیناتۆرەکان دەپـرسن ئایە هێزەکانی تورکیا و گروپەکانی پشتیوانیان دەکات زیاتر لەو ناوچەیەی بەپـێی ڕێکەوتنی 17 ی مانگی دە چوونەتە ناو سوریا یان نا. دەڵێن ئەگەر ئەو ڕاپـۆرتانە ڕاستبن تورکیا ڕێکەوتنەکەی پـێشێلکردبێت، ئەوا دەبێت بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا دەستبەجێ سزا بەسەر تورکیا بسەپـێنێت، وەک چۆن سەرۆک ترامپ بەڵێنی دابوو ئابوری تورکیا وێران بکات ئەگەر ڕێکەوتنەکە پـێشێل بکات.

جەختیشیان کردەوە لە کۆنگرێس بەردەوام دەبن بۆ دەرکردنی بڕیارێک بە ئامانجی پاراستنی کوردە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا و هەروەها نیشاندانی ڕاستگۆیی ئەمەریکا لە بەڵێنەکانیدا.

XS
SM
MD
LG