Accessibility links

وتووێژی نێوان لەشکری ئەمەریکا و تورکیا لەسەر کوردەکانی سوریا بەردەوامە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند وتووێژی نێوان لەشکری ئەمەریکا و تورکیا بەردەوامە لەسەر کوردەکان و سوریا و هەتا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت بە هیوای دەرەنجامێکی کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە پەسەند بکرێت.

بۆڵتن لە وتووێژێکی ڕادیۆییدا گوتی، سەرۆک دانۆڵد ترامپ و وەزیری دەرەوە مایک پەمپێیۆ لەوە تێگەیشتوون کە تورکیا پەیمانیداوە " زیان بەو کوردانە ناگەیەنێت کە لەگەڵماندا شەڕی دژ بە داعشیان کردووە."

بۆڵتن ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند پاراستنی کوردەکانی هاوپەیمانی واشنتۆن مەرجی پێشوەخت دەبێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا کە لە ڕۆژی هەینیەوە دەستیپێکرد.

بۆڵتن لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕایگەیاند " ئەوەی ئێمە لەم وتووێژانەی نێوان لەشکری هەردوو وڵاتدا هەوڵی بۆ دەدەین مسۆگەرکردن و پرۆتۆکۆڵ و هەنگاوەکانە کە هەمولایەک ئاسودەبن لەسەر بەڕێوەچوونی هەنگاوەکان، و ئێمە هیوادارین ئەم وتووێژانە کە هەتا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبن دەرەنجامێکی وەهای هەبێت کە لەلایەن هەردوولاوە پەسەند بکرێت."

XS
SM
MD
LG