Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: وتووێژەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تورکیا


Turkey US
Turkey US

پاش سەردانی پـێنج وڵات، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئێوارەی پـێنجشەممە لە لوبنانەوە گەیشتە ئەنکەرە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای تورکیا، لەوانە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوە.

بەپـێی سەرچاوە ئەمەریکایـیەکان ڕێکس تیلەرسن شەوی پـێنجشەممە بۆ ماوەی زیاتر لە 3 کاژمێر لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەتەوە و ئەوەی جێی سەرنجە دور لە پـرۆتۆکۆلی دیپـلۆماسی وەزیری دەرەوەی تورکیا خۆی کاری وەرگێڕی لە نێوان تیلەرسن و ئەردۆغان کردووە.

کاربەدەستانی هەردوولا دەڵێن ناڕەزایی تورکیا لە بەرامبەر پشتیوانیکردنی ئەمەریکا لە هێزە کوردیـیەکانی سوریا و پـرسی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بابەتی سەرەکی وتووێژەکان بوون.

پـرسیار لێرەدا ئەوەیە لە پاش ئەو کۆبوونەوانە ئەمەریکا چ هەنگاوێک دەنێت؟

ئەمە بابەتی بەرنامەی هەلەو واشنتنی ئەم هەینیـیە بوو کە نەجیب باڵایی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێوەیبرد و ئەم بەڕێزانە میوانەکان بوون:
لەزگین بۆتان، پەرلەمانتاری هەدەپە لە وان.
ئەحمەد دەرە، ڕۆژنامەوان و شیکەرەوەی سیاسی لە ستراسبۆرگی فەڕەنسا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:22:02 0:00

XS
SM
MD
LG