Accessibility links

پەمپیۆ : هێشتا هیچ بڕیارێک نیە سەبارەت بە سزا سەپێندراوەکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی پێشبینی ئەوە دەکات بەمزووانە بڕیارێک دەربچێت سەبارەت بە سزا سەپێندراوەکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا، ئاماژەشی بەوەدا هەندێک لەو سزایانە ڕاستەوخۆ پەیوەست بوون بە دەستگیرکردنی قەشە ئەمەریکییەکەوە کە هەفتەی ڕابردوو ئازاد کرا.

پەمپیۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دوای ئەوە بڕیارێکمان سەبارەت بەوە دەبێت."

وتیشی " هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە و پێویستە لەسە ئەو بابەتە قسە لەگەڵ سەرۆکدا بکەم."

دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگاندا کۆبۆوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ قسەی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی چاوش ئۆغلۆدا کرد، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئازادکردنی قەشە ئەمەریکییەکە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی پەمپیۆ پێشوازیی لە ئازادکردنی برانسن کردووە لەمیانەی کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ ئەردۆگان و ئۆغلۆدا، بەڵام باسی ئەو زیندانیانەی تریشی کردوە کە ئێستا لە تورکیا زیندانی کراون و یەکێک لەوانە زانایەکی ئەمەریکییە کە بە ڕەچەڵەک تورکیە و لە ناسا کاری کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG