Accessibility links

بەرپرسانی ئەمەریکا و تورکیا لە واشنتن کۆدەبنەوە


ئاندرو برانسن
ئاندرو برانسن

کەناڵی سی ئێن ئێن تورک لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە بڵاویکردەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی بەرپرسانی تورکی سەردانی واشنتن دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەدا ئەنقەرە و واشنتن سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی دیاریکراو گەیشتوون بە ڕێکەوتنی پێشوەخت. بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەدا.

جێی ئاماژەیە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا گرژییان تێکەوت بەهۆی سیاسەتە تایبەتییەکانیانەوە بۆ سوریا و دادگاییکردنی قەشە ئەمەریکییەکە ئەندرو برانسن کە بەرپرسانی تورکی بە تۆمەتی تیرۆریست تۆمەتباریان کردووە و ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخی لیرەی تورکی.

ئەمەریکا داوای لە تورکیا کرد قەشە ئەمەریکییەکە ئازاد بکات، بەڵام تورکیا داواکەی ڕەت کردەوە، واشنتنیش لەبەرامبەردا سزای سەپاند بەسەر دوو وەزیری باڵای تورکیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG