Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا ڕاستەوخۆ ئاگاهی بە سەرۆکی تورکیا دەدات


سەرۆک ترامپ لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی تورکیای ئاگادارکردووەتەوە لەوەی زیان بە شەڕڤانانی کورد نەگەیەنێت، ئەوانەی هاوپەیمانی هێزەکانی ئەمەریکان لە سوریا.

سارا ساندەرز گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی" سەرۆک خواستی خۆی نیشانداوە بۆ پـێکەوە کارکردن بە ئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانیـیە ئاسایشیـیەکانی تورکیا لە بارەی باکوری سوریاوە، وە لە هەمان کاتیشدا بۆ ئەمەریکا گرنگە تورکیا مامەڵەی خراپ نەکات لەگەڵ کوردەکان و ئەوانەی دیکەی نێو هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە پاڵیاندا شەڕمانکرد بۆ شکستهێنان بە داعش."

XS
SM
MD
LG