ئاشتن کارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوا له تورکیا ده‌کات ته‌نها سه‌نگی بخاته سه‌ر شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه کوردیانه نەکات کە هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان و شه‌ڕی دژی تێرۆریزم ده‌که‌ن له سوریادا.
له‌شکری تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانی له سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له شه‌شه‌م ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌که‌یاندان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی میلیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌روه‌هاش ئه‌ندامانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له شارۆچکه‌ی جه‌رابلوس و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که هاوسنوری تورکیان.
یه‌په‌گه به‌شێکه له هێزی سوریای دیموکرات و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی ده‌کات.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێت "وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زۆر زۆر پشتیوان بووه و زۆریش پشتیوانه بۆ جموجۆڵه‌کانی هێزی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر له تورکیا و هه‌روه‌هاش پشتیوانه بۆ هه‌موو شتێکی له پێناو پاراستنی ناوچه‌ی نێوان سنوری خۆی و جه‌رابلوسدا ده‌یکات، به‌ڵام بۆ باشوری جه‌رابلوس نا."
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هێزه کوردیه‌کان یارمه‌تیده‌ربوون بۆ ده‌رکردنی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شاری مەنبج که ده‌که‌وێته 40 کیلۆمه‌تر خواروی جه‌رابلوس و 30 کیلۆمه‌تریش له ڕۆژئاوای ڕووباری فورات.