Accessibility links

لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان


بەداخین بۆ هەر زیانێکی گیانی خەڵکی بێگوناح ، وە ئاگادارین لەو نیگەرانیـیانەی حکومەتی عێراق دەریبڕیون. تێڕوانینی خۆمان دووپاتدەکەینەوە کە دەبێت کرداری لەشکری لە عێراق ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ڕەوشە ئاڵۆزە تایبەتەی باکوری عێراق، گرنگە تورکیا و هەموو هاوبەشەکانی نێو هەوڵی شکستهێنان بە داعش لە نزیکەوە هەماهەنگی لە کارەکانیان بکەن هاوکاتی ئەوەی ئێمە پـێکەوە کاردەکەین بۆ هێشتنەوەی ئەوپەڕی فشار لەسەر داعش و مسۆگەرکردنی سەلامەتی هەموو کەسانی هاوپەیمانێتی.

ئێمە درک بەو نیگەرانیـیە ڕەوایانە دەکەین لەمەڕ هەڕەشە ئاسایشیـیەکەی پەکەکە بۆ سەر تورکیا وە داخوازین تورکیا بەردەوامبێت لە هاریکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق بە ڕێگەیەک پشتیوانی لە سەروەری عێراق بکات.

ویلایەتە یەکگرتووەکان داوا لە تورکیا و عێراق بە حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات پـێکەوە کاربکەن بۆ شکستهێنان بە پەکەکە. ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەیە ئاسانکاری و پشتیوانی بکات لە هەماهەنگیـیەک پـێیبگەن لەسەر ئەم بابەتە، چونکە هێشتا بڕوامان وایە چارەسەریـیە ئاسایشیـیە بەردەوامەکان تەنیا بە ڕێگەی هاوکاری دەستەبەردەبن.

لە کۆتایـیدا، ناوچەکانی وەک شەنگال پـێویستە لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی حکومەتی فیدراڵ و هێزە ئاسایشیـیەکانی بن، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش هەتا پەکەکە و ملیتان و گروپی دیکە نەتوانن بانگەشە بۆ بەرنامەکانیان بکەن. ئەم ناسەقامگیریـیە وەهادەکات سەدان هەزار لە قوربانیانی جینۆسایدی دەستی داعش نەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

XS
SM
MD
LG