Accessibility links

هەڵوێستی ئەمەریکا لە بەرامبەر هەوڵی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە لە بارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بەرامبەر هەوڵی حکومەتی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە و هەروەها لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانی لەسەر پەرلەمانتارێکی هەدەپە.

نێد پـرایس لە ڕاگەیاندنەکەی نووسیویەتی، ئەمەریکا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی تورکیا دەکات، لەوانە جموجۆڵە کێشەدارەی ڕۆژی 17 ی مانگی سێ بۆ لێسەندنەوە ئەندامێتی پەرلەمان لە پەرلەمانتار عومەر فاروق گەرگەرلی‌ئۆغڵو.

گوتیشی هەروەها چاودێری دەستپــێکردنی هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموکراتی گەلان دەکەن، کە هەنگاوێکە بۆی هەیە ڕێگە لە ملیۆنان کەسی ئەو وڵاتە بگرێت بە خواستی خۆیان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن، وە لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی دیموکراسی لە تورکیا زیاتر خراپتر دەکات.

لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە حکومەتی تورکیا کرد ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین بگرێت وەک لە دەستوری تورکیا نووسراوە، وە هەروەها لە پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا هاتووە.

XS
SM
MD
LG