به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی کۆماری دانۆڵد ترامپ سێ شه‌مه گوتی ره‌نگه وه‌ک خۆی ده‌ڵێت به بێ پشتیوانی "لاواز و ناکاریگه‌ری" که‌سانی نێو پارته‌که، له نێویاندا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاول رایان کاری باشتر بۆ بچێته پێش.
دانۆڵد له وتووێژێک له گه‌ڵ پڕۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنی فاکس نیوز دا گوتی که رایان و ئه‌ندامانی دیکه‌ی کونگره وه‌ک خۆی گوتی "زۆر هێرشبه‌ر و خراپ" بوونه له گه‌ڵ ئه‌و و پشتیوانی له کاندیدابوونی ناکه‌ن.
ئه‌و لێدوانانه چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه دێن که گرته ڤیدئۆیه‌کی سالی 2005ی دانۆڵد سه‌باره‌ت به ژنان بڵاو بۆوه و پاش لێدوانه‌کانی ژماره‌یه‌ک له قانووندانه‌رانی کۆماری که ده‌ڵێن پشتیوانی له تڕا‌مپ ناکه‌ن.
ترامپ له تویتری خۆی رۆژی سی شه‌م گوتی، "زۆر باشه ئیستا که ده‌ست به‌ندم لێکراوه‌ته‌وه و ده‌توانم بۆ ئه‌و شێوه‌یه‌ی که خۆم ده‌مه‌وێت بۆ ئه‌مه‌ریکا خه‌بات بکه‌م."
کۆشکی سپی سێ شه‌مه گوتی سه‌رۆک ئۆباما پێی وایه ڵێدوانه‌کانی تڕا‌مپ سه‌باره‌ت به ژنان "ناشیرین" و وه‌ک بێ ڕێزی سکسی چاو لێده‌کات.
تڕا‌مپ له ده‌مه‌ته‌قه‌ی سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی یه‌ک شه‌مه له گه‌ڵ کاندیدای دێمۆکڕات هیله‌ری کڵینتن سه‌باره‌ت به وته‌کانی له ساڵی 2005 دا داوای لێبوردنی کرد.