Accessibility links

سەرۆک ترامپ هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر بەغداددا دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەڕەشەی سەپاندنی سزای کرد بەسەر بەغداددا دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق داوایان کرد هێزەکانی ئەمەریکا وڵاتەکە جێبهێڵن و وتیشی ئەگەر ئەو وڵاتە جێبهڵین ئەوا دەبێت بەغداد تێچووی بنکە ئاسمانییەکەمان لەوێ بداتەوە.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لەوێ بنکەیەکی ئاسمانیمان هەیە کە پارەیەکی زۆری تێچووە. ملیاران دۆلاری تێچووە تاوەکو دروست کراوە پێش ئەوەی منیش ببم بە سەرۆک. جێی ناهێڵین هەتاوەکو تێچووەکەیمان نەدەنەوە."

سەرۆک ترامپ وتی ئەگەر عێراق داوا بکات هێزەکانی ئەمەریکا وڵاتەکە جێبهێڵن و ئەوەش لەسەر بنەمای هاوڕێیەتی نەبێت ئەوا " سزایەکیان بەسەردا دەسەپێنین کە پێشتر لەو جۆرە سزایەیان نەبینیبێت. سزاکانی سەر ئێران شتێکی بچووک دەبێت لە چاویدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG