Accessibility links

سەرۆک ترامپ: لەم دوو ڕۆژەی داهاتوو بڕیارێکی ئێجگار گرنگ لە بارەی سوریا دەدەین


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت لە ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژی داهاتوو بڕیارێکی ئێجگار گەورە لە باری سوریا دەدرێت سەبارەت بە چۆنیەتی کاردانەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی بە چەکی کیمیایی کرایە سەر ناوچەی دومای باکوری ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەخت.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی " ئەمە پەیوەندی بە مرۆڤایەتیـیەوە هەیە و ناکرێت ڕێگە بدرێت ئەوە ڕووبدات."

پـێشتر سەرۆک ترامپ هێرشەکەی بە ئەوپەڕی دڕندەیی ناودێرکرد و سەرۆکی سوریای بە ئاژەڵ ناوبرد.

کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان ئەو هێرشە کیمیایـیەی ڕۆژی شەممە کرایە سەر دوما بە گازی دەمار بووە.

XS
SM
MD
LG