سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی وڵاتەکەی خەرجی دابینکردنی ئاسایش بۆ شازادە هاری بەڕیتانیا و مێگن مێرکڵی خێزانی نادات کە ئێستا لە شاری لۆس ئانجلسی ئەمەریکا دانیشتوون.
سەرۆک ترامپ وتی " ئێستا کەنەدایان جێهێشتووە و هاتوون بۆ ئەمەریکا، ئەمەریکا خەرجی دابینکردنی ئاسایش بۆ ئەوان نادات. دەبێت خۆیان پارەی ئاسایشی خۆیان بدەن."
شازادە هاری و خێزانەکەی لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا ڕایانگەیاند دەستبەرداری ئەرکە شاهانەییەکانیان دەبن.
هیچ ئاماژەیەک نیە لەسەر ئەوەی شازادە هاری یاخود حکومەتی بەڕیتانیا داوایان لە حکومەتی ئەمەریکا کردبێت خەرجی دابنیکردنی ئاسایشیان بۆ تەرخان بکەن کە بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان خەرجییەکە دەگاتە چەند ملیۆن دۆلارێک لە ساڵێکدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز