Accessibility links

ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپ: چین هەڵەیەکی گەورە دەکات سەبارەت بە هۆنگ کۆنگ


ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک ترامپ، لاری کودلۆ
ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک ترامپ، لاری کودلۆ

ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی چین " هەڵەیەکی گەورە " دەکات بە سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا، هەروەها بەڵێنیشدا واشنتن خەرجی ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانە دابین بکات کە دەیانەوێت ئەرکەکانیان لە هۆنگ کۆنگ یاخود چینەوە بگوازنەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی کایڵی ماکینانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی سەرۆک ترامپ بێزاری خۆی لە چین دەربڕیوە بەهۆی یاساکەوە و لەوە تێناگات " چۆن هۆنگ دەتوانێت وەکو ناوەندێکی ئابووری بمێنێتەوە ئەگەر چین دەستی بەسەردا بگرێت."

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز، ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک ترامپ لاری کودلۆ ئەوەی خستەڕوو هەڵسوکەوتەکانی چین لە هۆنگ کۆنگ " زۆر بێزارکەرە."

لە لێدوانێکی جیادا بۆ فۆکس بیزنس وتی " لەڕاستیدا چین هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات."

یاسای نوێی ئاسایشی نیشتیمانی کە پەکین پێشنیاری کردووە دەبێتە هۆی دانانی سنوورێک بۆ پێگەی جیای هۆنگ کۆنگ و واپێشبینی دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی چین پەسەندی بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG