سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون پەیماننامەیەکی واژۆ کردووە سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکی و پێی وایە ڕابەری کۆریای باکوور پیاوێکە بەڵێنەکانی دەباتەسەر.
چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی کیم وتی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی بەرنامە ناوەکییەکەی و چەکێکی ستراتیژی نوێ لە داهاتوویەکی نزیکدا پەرەپێدەدات، سەرۆک ترامپ وتی لەگەڵ کیمدا هاوڕام " دەبێت ئەوە بکەین کە پێویستە بیکەین."
سەرۆک ترامپ لە فلۆریدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەڵام پەیماننامەیەکی واژۆ کردووە، ڕێکەوتنێکی واژۆکردووە سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکیی، ئەوە لە سەنگاپوور ڕوویدا و پێم وایە ئەو پیاوێکە بەڵێنەکانی دەباتەسەر بۆیە بزانین چی دەبێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز