Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکا: سەرۆک بایدن هێزی سەربازی ڕەوانەی وڵاتانی باڵتیک دەکات


بەرپرسێکی ئەمەریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بۆ ڕەوانەکردنی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ ئەوروپا ناردنی 800 سەربازی هێزەکانی پیادەی ئەمەریکا بۆ وڵاتانی باڵتیک لەخۆدەگرێت، هەروەها 8 فڕۆکەی جەنگی ئێف – 35 ڕەوانەی ناوچەکانی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەکرێن لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمەریکا لە ئەوروپاوە فڕۆکەی هێرشبەری ئاپاچی جۆری 32 AH – 64 ڕەوانەی ناوچەی باڵتیک و پۆڵەندا دەکات.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی " ڕەوانەکردنی ئەم هێزانە بۆ ئەوەیە هاوپەیمانانمان لە ناتۆ دڵنیا بکەینەوە و بەربەست لەبەردەم ئەگەری هەر دوژمنکارییەک دژی وڵاتانی ناتۆ دابنێین، هەروەها مەشقی سەربازیی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بکەین کە میوانداری هێزەکانمانیان کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG