Accessibility links

ئەمەریکا قەدەغەکردنی گەشت بۆ کۆریای باکوور لەسەر هاوڵاتیانی درێژ دەکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بڕیاریداوە قەدەغەکردنی گەشت لەسەر هاوڵاتیانی ئەمەریکی بۆ کۆریای باکوور درێژ بکاتەوە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، ئەمەش لە ترسی ئەوەی هاوڵاتیانی ئەمەریکی لە کۆریای باکوور بۆ ماوەیەکی درێژ دەستگیر بکرێن.

دوو وڵاتەکەبە مەبەستی هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان لە گفتوگۆی بەردەوامدان دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە مانگی حەوتدا کۆبوونەوە.

دوای ئەوە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور گرژییان تێکەوتەوە و سەرۆک ترامپ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆی بۆ کۆریای باکوور هەڵوەشاندەوە و وتی هۆکارەکەی ئەوەیە شتێکی وا نەکراوە لەلایەن کۆریای باکوورەوە بەرەو نەهێشتنی چەکی ناوەکیی.

وابڕیاربوو ماوەی قەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتیانی ئەمەریکی بۆ کۆریای باکوور لە یەکی مانگی نۆی ئەمساڵدا کۆتای پێبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیانd قەدەغەکردنی گەشت بۆ کۆریای باکوور تاوەکو مانگی هەشتی ساڵی 2019 بەردەوام دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG