Accessibility links

کاردانەوەکان بەرامبەر بە کاندیدکردنی تیلرسن بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا


کەسایەتیەکانی ئەمەریکا بەرامبەر بە بەربژاری بۆ وەزیری دەرەوە کاردانەوەی جیاوازیان هەیە
کەسایەتیەکانی ئەمەریکا بەرامبەر بە بەربژاری بۆ وەزیری دەرەوە کاردانەوەی جیاوازیان هەیە

دەست نیشانکردنی ڕێکس تێلرسن لە لایەن دانۆڵد تڕامپەوە بۆ بژارەی پێشنیارکراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە گەڵ کاردانەوەی هەندێک لە کاربەدەستانی حکومەتی و سیاسی ئەمەریکا ڕووبەڕووبوو.

جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیامێکی فەرمی بۆ ڕێکس تیلرسن، کاندیدابوونی ئەو بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بە ناوبراو پێرۆزبایی گوت و لە لێدوانێک بە کەسێک کە وەک جێگرەوەی ئەو دەبێت نووسی "وەزارەتی دەرەوە درێژە بە پشتیوانی کردنی تەواو لە قۆناخی گوازتنەوە دەدات تا حکومەتی داهاتوو بتوانێت کاری گرنگی خۆی بۆ بردنە پێشی سیاسەتی دەرەوەی وڵات لە سەرتاسەری جیهان دا بەردەوام بکات."

سناتۆر باب کۆڕکر سەرۆکی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سنێت، کە خۆی یەکێک لە کاندیداکانی پۆستی وەزارەتی دەرەوە بوو، لە بڵاوکراوەیەک دا گوتی کە بەڕێز تیلرسن کەسێکی گەلێک کاریگەر کە زانیاری بەرفرەوانی سەبارەت بە جیهان هەیە.

ناوبراو وێرای پیرۆزبایی لە بەڕیز تیلڕسن هومێدەواری دەربڕی کە بتوانێت ئەو لە کۆبوونەوەی وەرگرتنی متمانەیی کە خۆی لە سنێتی ئەمەریکادا سەرۆکایەتی دەکات، چاوی بە ئەو بکەوێت.

جان کورنین سێناتۆری کۆماری خواز لە تێکزاس گوتی تیلرسن "لیوەشاوەیی زۆری لە چارەسەری بابەتەکانی پڕگرفتی جوغرافیایی سیاسی لە پلەی جیهانی دا لە خۆی نیشان داوە."

ئەو لە پشتیوانی کردنی کاندیدابوونی رێکس تیلرسن بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە گوتی: "ئەزموونی ئەو نەخشێکی گەلێک چارەنووس سازی دەبێت چونکە وەزیری دەرەوەی داهاتوو لە گەڵ ئەرکی بە گرفتی لە کاری دیپڵۆماسی دا ڕووبەڕوو دەبێت کە ئاسایش و سەرکەوتنی خەڵکی ئێمە بۆ وەچەکانی داهاتوو دیاری دەکات."

ڕابرت گەیتس وەزیری بەرگری پێشووی ئەمەریکاش لە لێدوانێک دا گوتی "لە دیاریکردنی تیلرسن وەک وەزیری دەرەوەی داهاتوو بە توندی پشتیوانی دەکات." ئەو گوتی بەڕێز تیلرسن "زانست و ئەزموونی بەرفرەوان و سەرکەوتن لە وتووێژ لە گەڵ دەیان حکومەت و رێبەر لە هەر گۆشەی جیهان لە گەڵ خۆی دێنێت."

ڕاگەیاندنی هەواڵی کاندید بوونی تیلرسن بۆ وەزارەتی دەرەوە شەپۆلێک لە دژبەری لە گەڵ خۆی هێنا. جان مەک کەین سێناتۆری کۆماریخواز لە ئەیالەتی ئاریزۆنا سەبارەت بە بژارەی لە بەرچاوگیروای دانۆڵد تڕامپ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە نیگەرانی دەربڕی.

بەرێز مەک کەین سێ شەمە لە وت و وێژێک لە گەڵ تۆڕی هەواڵنێری ئێن. پی. ئاڕ پەیوەندی ڕێکس تیلرسن لە گەڵ ڤلادمر پوتن سەرۆکی ڕووسیای خستە ژێر پرسیار.

مەک کەین گوتی: "سەبارەت بە جۆری کارێک نیگەرانم کە دەتوانین لە گەڵ قەساب، بکوژ و تاوانبارێکمان هەبیت، واتا هەمان شتێک کە ڤلادمر پوتنە."

مەک کەین پاسان هەڵوێست و کرداری بە وتەی خۆی "پڕ لە توند و تیژی" پوتن بۆ پشتیوانی لە بەشار ئەسەدی خستە ژێر ڕەخنە.

سێناتۆر مارکۆ ڕووبیۆ لە ئەیالەتی فلۆڕیدا کەسایەتی دیکەی کۆماری خوازە کە بە دیاریکردنی بەڕیز تیلرسن بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە ناڕازی بووە. ئەو رۆژی دووشەمە سەبارەت بە پەیوەندێکانی تیلرسن و پوتین نیگەرانی دەربڕی.

ئالیۆت ئەنگڵ ئەندامی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا وێڕای ئاماژە کردن بە دۆستایەتی تیلرسن لە گەڵ ڤلادمر پوتین گوتی: "بەڕیز تیلرسن لێوەشاوەیی وەزارەتی دەرەوەی نیە و سنێت نابێت پەسندی ناوبراو بکات. بەڕیز ئەنگڵ گوتی: ئەگەر سنێت ئەو پشڕاست بکات، پێم خۆش دەبێت گوێ لە شێکردنەوەکانی تیلرسن لە بەرامبەر کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بگرم تا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆی لە گەڵ رووسیا زیاتر بزانین."

سێناتۆر بێرنی سەندرز کە کاندیدا لە هەڵبژاردنەکان لە لایەن پارتی دێمۆکڕات بوو. لە ڕەخنەی خۆی سەبارەت بە دیاریکردنی بەڕێز تیلرسن گوتی لە گەڵ ئەو بڕیارە "دەبیت دژایەتی بکردرێت."

ئەو گوتی ئەو کارە "پەیامێکی گەلێک گرفت خوڵقێن بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەدات."

ئەو لە لێدوانێک دا گوتی: "بەڕێز تیلرسن نە تەنیا دۆستی ڤلادمر پوتین ڕێبەری سەرەرۆی ڕووسیایە، بەڵکوو سەرۆکی یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیەکانی نەوت لە جیهان دایە."

XS
SM
MD
LG