دوو سەرچاوەی نزیک لە بابەتەکەوە دەڵێن یارمەتییە ئاسایشییەکانی دواتری ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا پێشبینی دەکرێت چوار سیستمی موشەک هاوێژی هیمارس و تەقەمەنی و ئوتومبێلی دژە بۆمبی چێندراو لەخۆبگرێت، یارمەتییەکە بەهاکەی دەگاتە 625 ملیۆن دۆلار.
پێشبینی دەکرێت یارمەتییە نوێیەکە ڕۆژی سێشەممە ڕابگەیەندرێت، یەکەمین یارمەتی ئەمەریکاشە دوای ئەوەی ڕووسیا لکاندنی چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیای بە ڕووسیاوە ڕاگەیاند.
ڕووسیا ڕیفراندۆمی لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیادا ئەنجامدا و دواتریش لکاندنی چوار هەرێمی ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیای بە ڕووسیاوە ڕاگەیاند. وڵاتانی ڕۆژئاوا و کیێڤ دەڵێن ڕیفراندۆمەکان یاسا نێودەوڵەتییەکانیان پێشێل کردووە و زۆرەملێ بوون و بەبێ نوێنەرایەتیش ئەنجام دراون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
بەرپرسان: ئەمەریکا سیستمی موشەکی هیمارسی دیکە دەدات بە ئۆکرانیا
