Accessibility links

ئەمەریکا لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا 55 ملیار دۆلار بۆ ئەفریقا تەرخان دەکات


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان

کۆشکی سپی بەڵێنیدا لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بە بەهای 55 ملیار دۆلار پشتیوانی ئابووری و تەندروستی و ئاسایش بۆ ئەفریقا تەرخان بکات، ئەمەش ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی ڕابەرانی ئەفریقا و ئەمەریکا لە واشنتن.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان وتی " بە کارکردنمان لە نزیکەوە لەگەڵ کۆنگرێسدا، ئەمەریکا لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا 55 ملیار دۆلار بۆ ئەفریقا تەرخان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییە سەرەکییەکانی ئەم سەردەمەمان."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG