Accessibility links

ئەمەریکا بە نیازە یارمەتییەکی سەربازیی دیکە بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار بە ئۆکرانیا بدات


بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن وڵاتەکە پلانی هەیە ڕۆژی سێشەممە یارمەتییەکی نوێی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا ڕابگەیەنێت کە بەهاکەی دەگاتە 400 ملیۆن دۆلار، زۆربەی یارمەتییەکان بریتی دەبن لە تۆپهاوێژ و موشەکی بەرگری ئاسمانی و ئوتومبێل، لە کاتێکدا کە هێرشە بەرپرچدانەوەکانی ئۆکرانیا بەردەوامن.

دووان لە بەرپرسەکان کە نەیانویست ناوییان ئاشکرا بکرێت وتییان بۆمبی هێشوویی لە نێو پاکێجی نوێی یارمەتییەکاندا نابێت.

بەپێی بەرپرسەکان، ئەو چەکانەی کە لە پاکێجەکەدا دەبن بریتی دەبن لە ئوتومبێلی زریپۆشی سترایکەری گواستنەوەی سەربازەکان، پێداویستی پوچەڵکردنەوەی مینەکان، تەقەمەنی بۆ سیستمی پێشکەوتووی دژە موشەکی زەوی بۆ ئاسمانی ناسامس، تەقەمەنی بۆ سیستمی دژە موشەکی هیمارس، چەکی دژە تانک بە تاو و جاڤێلینیشەوە، هەروەها تەقەمەنی بۆ سیستمەکانی دژە فڕۆکەی جۆری پاتریۆت و ستینگەر.

پاکێجەکە هێشتا بە تەواوەتی بڕیاری لەسەر نەدراوە و ڕەنگە گۆڕانکاری تێدا بکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG