Accessibility links

ئەمەریکا 100 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی ئۆکرانیادا دابین دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا بەنیازە 100 ملیۆن دۆلاری دیکە بداتە ئۆکرانیا بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی مەدەنی لەو وڵاتەدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە بەیاننامەیەکدا وتی یارمەتییەکە بۆ ئەوە دەبێت توانایەک بداتە وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا بۆ یارمەتیدانی " ئاسایشی سنوورەکان و هێشتنەوەی چالاکییەکانی هێزە مەدەنییەکان و پاراستنی ژێرخانی هەستیاری حکومەتی ئۆکرانیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG