Accessibility links

ئەمەریکا کونسوڵخانەکەی و باڵیۆزخانەکەی لە ئۆرشەلیم پێکەوە دەلکێنێت


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم کە خزمەت بە فەڵەستینییەکان دەکات لەگەڵ باڵیۆزخانە نوێیەکەی ئەمەریکا لە ئیسڕائیل ڕۆژی دووشەممە پێکەوە دەلکێنرێت، ئەم بڕیارەش توڕەبوونی سەرکردایەتی فەڵەستینی لێکەوتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا بڕیاری دروستکردنی یەک دامەزراوەی سیاسیی ئەمەریکایدا لە ئۆرشەلیم، واپێشبینی دەکرا لە دەستپێکی مانگی 3 بڕیارەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە فەڕمی بەرواری پێکەوە لکاندنەکەی ڕاگەیاند کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە.

ئەم پڕۆسەیەش ترسی ئەوەی خستە ناو فەڵەستینیەکانەوە کە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ لە گرنگی مامەڵەکردن لەگەڵ نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە شاری ئۆرشەلیمی جێناکۆکی لەسەر کەم بکاتەوە.

جێی ئاماژەیە لە مانگی دوانزەی ساڵی 2017 دا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە فەڕمی ئۆرشەلیمی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ناساند و لە مانگی پێنجدا بڕیاریدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بگوازرێتەوە بۆ ئۆرشەلیم. ئەم هەنگاوەش جیهانی عەرەبی توڕە کرد.

ڕابەرانی فەڵەستین لەو کاتەوە پەیوەندییە سیاسییەکانیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکادا ڕاگرتووە و هەروەها بەشداریکردنیان لە هەوڵەکانی ئەمەریکادا بۆ دانانی پلانێکی ئاشتی بۆ فەڵەستینییەکان و ئیسڕائیل ڕاگرتووە، هەروەها واشنتنیان تۆمەتبار کرد بەوەی لایەنی ئیسڕائیل دەگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕابەرت بالادینۆ وتی " بڕیارەکە نیشانەی ئەوە نیە سیاسەتی ئەمەریکا سەبارەت بە ئۆرشەلیم و بەشی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە بگۆڕێت. سنوورە دیاریکراوەکانی ئیسڕائیل لە ئۆرشەلیمدا لەژێر گفتوگۆی کۆتاییدان لەنێوان هەردوولادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG