Accessibility links

ئەمەریکا بە بەرنامەیەکی نوێ یارمەتی فلپـین دەدات لە نەهێشتنی توندڕەوی

کاربەدەستانی ئەمەریکا و فلپـین تاووتوێی بەرنامەیەکی نوێـیان کرد بۆ یارمەتیدانی حکومەتی فلپـین لە نەهێشتنی توندڕەوی ئیسلامی کە بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارە بوونی سەدان هەزار کەسی دیکە لەو وڵاتە.

دێنس نەتالی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری ماندالویۆنگی فلپـین گوتی بەرنامەکە بۆ ماوەی 3 ساڵە و تیایدا یارمەتی کاربەدەستانی خۆجێی دەدرێت لە دەستنیشانکردنی ئەو کێشانەی دەبنە مایەی توندڕەوی ئیسلامی وە چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.

گوتیشی توێژینەوەکانیان نیشانیان داوە خراپی باری ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵکی زیاتر هۆکاری توندڕەوین. ئاماژەی بۆ ڕووداوەکانی ساڵی 2017 ی شاری ماراوی باشوری وڵاتەکە کرد کە بۆ ماوەی 5 مانگ چەکدارانی توندڕەو گەمارۆی شارەکەیان دابوو و سەرئەنجام سەدان کەس کوژران و سەدان هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

خانم دێنس نەتالی باسی لەوەش کرد توێژینەوەکان لە ساڵی ڕابردوو لە چوار ناوچەی زۆرینە موسڵمانی باشوری فلپـین ئەنجامدراون.

This item is part of
XS
SM
MD
LG