Accessibility links

ئەمەریکا موشەکی کروز تاقی دەکاتەوە


موشەکی کروز
موشەکی کروز

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی موشەکێکی کلاسیکی کروزی تاقی کردۆتەوە کە لە زەوییەوە هەڵدەدرێت و سەرکەوتوو بووە لە پێکانی ئامانجەکەیدا، دوای ئەوەی موشەکەکە مەودای 500 کیلۆمەتری تێپەڕاندووە، ئەمەش لە یەکەمین تاقیکردنەوەی موشەکی ئەمەریکادا لەمجۆرە دوای کشانەوەی لە پەیماننامەی هێزی ناوەکیی مەودا ناوەنددا.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی تاقیکردنەوەکە ڕۆژی یەکشەممە لە دوورگەی سان نیکۆلاس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە.

لەم مانگەدا ئەمەریکا بە فەڕمی لە پەیماننامەی هێزی ناوەکیی مەودا ناوەند کشایەوە کە لە ساڵی 1987 دا لەگەڵ ڕوسیادا واژۆیان کردبوو، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا پێی وابوو مۆسکۆ پەیماننامەکەی پێشێلکردووە، مۆسکۆش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG